هەواڵی مردنی قادری حاجی عەلی دوورە لە راستییەوە و تا ئێستا لە ژیاندا ماوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، قادری حاجی عەلی، سەرکردەی دیاری کورد، وێڕای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و خراپبوونی دۆخی تەندروستی، تا ئێستا لە ژیاندا ماوە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
قادری حاجی عەلی ماوەی دوو هەفتەیە بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیە و بە دۆخێکی خراپی تەندروستیدا تێدەپەڕێت.