بەبۆنەی کۆچی دوایی نوسەری کورد عوسمان حەمەساڵح هەورامی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەکەی کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱٥ی تشرینی یەکەم، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی عوسمان حەمەساڵح هەورامی کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان خێزان و بنەماڵەی مامۆستا عوسمان حەمە ساڵح هەورامی
بۆ كۆچی دوایی مامۆستا عوسمان حەمە ساڵح هەورامی، لە دڵەوە پرسەو سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەكەم و بەشداری خەمی بنەماڵە نیشتمان پەروەرەكەتانم.
مامۆستا عوسمان، كەسایەتییەكی دیار و رۆشنبیری ناوچەی ھەورامان بووە و رۆڵی بەرچاوی لەپێگەیاندن و فێركردنی نەوەكانی ئەو ناوچەیە ھەبووە، ئەمەش جێگەی بەرزنرخاندنە و لەدەستدانی جێگەی ئەسەفی ھەمووانە.
جێگای بەهەشتی بەرین بێت و خوا سەبوری هەموولایەك بدات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
PUKmedia