ئەمڕۆ و سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئابوری 16/10/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ هەینی، ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠، بە لێبڕینی ١٨٪ـەوە موچەی مانگی ئەیلولی دیوان و لیواکانی پێشمەرگە، یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن، لیوای نەوت و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی هەرێم، سبەینێ شەممەش، موچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش و وەزارەتی پەروەردە بە لێبڕینی ١٨٪ـەوە دابەشدەکرێت.

ماوەی دوو مانگ بەسەر دابەشکردنی دوایین موچەدا تێپەڕیوە، کە موچەی مانگی سێ بوو و لەئێستاشدا حکومەت موچەى مانگى نۆ دابەشدەکات، لەکاتێکدا موچەی پێنج مانگی رابردووی (نیسان، ئایار، حوزەیران، تەمموز و ئابی ٢٠٢٠)ی کردە پاشەکەوت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا