وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ واشنتن پێكده‌هێنرێت بۆ دانانی خشته‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له عێراق.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له دیوانی وه‌زاره‌ت، وه‌زیری ده‌ره‌وه، فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئه‌عره‌جی و نوێنه‌رانی به‌رپرسانی دۆسیه‌ی ئه‌منیی له عێراق كۆبووه‌ته‌وه.
ناوبراو وتیشی،له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار دراوه لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی درووست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خشته‌یه‌كی تایبه‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له عێراق دابنێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و لیژنه‌یه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و دانووستانه ستراتیژییه دیاریكراوه، كه رۆژی (19ی ئاب/ ئۆگستی 2020) له واشنتن گه‌ڕی دووه‌می كاره‌كانی به‌ڕێوه‌چوون.