سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئاواتی شێخ جەنابی وەزیری دارایی هەرێم پێی وتوون، "كه‌تنمان ناوه‌ته‌وه و فریامان كه‌ون، وه‌رن با چاره‌سه‌ری بكه‌ین". دەشڵێت، "ئێمه‌ش بیرۆكه‌مان داونه‌تێ بۆ چاره‌سه‌ر، وتمان ئه‌وه ٣٠ ساڵه پێتان ده‌ڵێین ئاوا نابێت، به‌ڵام ئێوه گوێ ناگرن".
شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکا رایگەیاندووە، کاتێک ئاواتی شێخ جەنابی وەزیری دارایی هەرێم سەردانی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی کردووە پێی راگەیاندوون، کەتنیان ناوەتەوە و دەبێت فریایان بکەون تا چارەسەری بکەن.
شێرکۆ جەودە وتووشیەتی، ئەگەرچی هه‌رێم دەوڵەت نییە، بەڵام له ڕێگەی مامه‌ڵه‌ی نه‌وتییه‌وه ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری له توركیا قه‌رزكردووه و دواتر ده‌بێت بیداته‌وه.
هاوکات، لەبارەی پاشەکەوتکردنی موچەی مانگەکانی نیسان، ئایار، حوزەیران، تەمموز و ئابی ئەمساڵەوە ئاماژەی بەوەکردووە، "پاشه‌كه‌وت لێبڕینێكی ئیجبارییه، واته پرس نه‌كراوه به فه‌رمانبه‌ران پاره‌كه‌یان لێ بستێنن تاوه‌كو فه‌رمانبه‌ران ڕازی بن، هەربۆیە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به زۆره‌ملێ و به زوڵم و سته‌م كردوویه‌تی".