سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، ئەوان خۆیان دەپارێزن لەوەى خەمێکى دیکە بۆ
خەڵکى سەربار بکەن، چونکە ئەرکى دەوڵەتدارییان
لە ئەستۆدایە.
لە پەیامێکیدا رێواز
فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لە تویتەرى خۆى بڵاویکردووەتەوە، "بۆئێمە لە
دامەزراوە دەستورییەکانی هەرێم، ناکرێت هۆکارێکی دیكە بۆ دڵەڕاوکێ و تێکدانی ئاشتی
کۆمەڵایەتی بخەینە سەر خەرمانی خەمی موچە و نەبونی کەسابەت و خزمەتگوزاریی شایستە
بۆ کوردستانیان".
سەرۆکى پەرلەمان
ئاماژەى بەوەشکردووە، لەبەر ئەوەى ئەوان بەرپرسیارییەتى ئەرکى دەوڵەتدارییان لە
ئەستۆدایە بۆیە خۆیان دەپارێزن لەوەى ببنە هۆکار بۆ زیادبوونى خەمێکى دیکە بۆ
خەڵکى، لەکاتێکدا خەڵک خەمى موچە و بێکارییان هەیە.
ئەم پەیامەى سەرۆکى
پەرلەمان لەکاتێکدایە، بە بۆنەى یادکردنەوەى رووداوەکانى ١٦ى ئۆکتۆبەرەوە ژمارەیەک
لە پەرلەمانتارانى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستا لە رێگەى
لێدوان و پەیامى زبرەوە یەکتر بە خیانەتکردن تۆمەتبار دەکەن.