ئەمیندارى یەکگرتوو: خەڵك بێزارە لە دەنگدان و هەڵبژاردن

کوردستان 16/10/2020

Alternate Text

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامى کوردستان رایگەیاند، بەعەقڵییەتی شاخ، حوكمێكی مەدەنی و شارستانی ناكرێت و دەنگی میللەت پارسەنگی بۆ دانەنراوە، بۆیە خەڵك بێزارە لە دەنگدان و هەڵبژاردن.

 لە میانەى سەردانێکیدا بۆ دەڤەرى شارەزور، سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمیندارى گشتى یەکگرتووى ئیسلامى، لە وتارێکیدا بۆ ئەندام و لایەنگرانى حزبەکەى رایگەیاند، كێشەو قەیرانەكانی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان لە ئەستۆی حزبەكانی دەسەڵاتە و ئەوانیش بێ باكن بەرامبەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، وتیشى یەكگرتوو هەڵوێستی خۆی هەبووە و لەڕێگەی پەیام و بەیاننامە و هەڵوێستی سیاسی فراكسیۆنی یەكگرتووەوە لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرابووە، كە بە نایاسایی حكومەت موچە و قوتی خەڵكی بڕیوە و نایدات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتاى ئەم مانگەوە یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان وەک هەڵوێستێکى سیاسى لە حکومەتى خۆجیێیى پارێزگاى دهۆک کشایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا