دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م توێژه‌ دواكه‌وت

کوردستان 16/10/2020

Alternate Text

بانکى چەرمووى چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی تەواونەبوونی لیستی موچەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و شەهیدانی کەرکوکەوە، سبەی شەممە موچەکانیان دابەش ناکرێت رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

 

هەرچەندە بە پێى ئەو لیستەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى بڵاویکردەوە بڕیاربوو سبەى شەممە ١٧ى تشرینى یەکەم موچەى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشبکرێت، بەڵام ئەمڕۆ هەینى بانکى چەرمووى چەمچەماڵ لە ئاگادارینامەیەکدا رایگەیاند، بەهۆی تەواونەبوونی لیستی موچەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و شەهیدانی کەرکوکەوە، سبەی شەممە موچەکانیان دابەش ناکرێت و رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی موچەى ئەو توێژە دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا