هەولێر.. کەسێک بە تۆمەتى دزینى کەلوپەلى ناوماڵ دەستگیرکرا

کوردستان 16/10/2020

Alternate Text

پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتى دزیکردن لە ماڵان دەستگیرکردووە و رادەستى یاسایانکردووە.

 بەشى نەهێشتنى تاوان لە پۆلیسى هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە كە لە گوندی لوبنانی لە هەولێر كەلوپەلی ناوماڵى لە ماڵی هاوڵاتییەك دزیوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانى عێراقى رادەستی یاسا كراوە.

پۆلیس ئاماژەى بەوەشکردووە، تۆمەتبارەكە جگە لەوەى دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر چەند جارێك لەسەر دزیكردن دەستگیر كراوە و پاش تەواوكردنی سزاكەی ئازاد كراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا