دابەشکردنى موچەى پەروەردەى سلێمانى دواخرا

کوردستان 16/10/2020

Alternate Text

دابەشکردنى موچەى بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی کە بڕیاربوو سبەینی شەممە دابەشبکرێت، دواخرا.

 
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگە و هۆبەکانی سەر بە پەروەردە ئاگاداردەکاتەوە، لەبەر ئەو گۆڕانکارییەی بەسەر مانگی دابەشکردنى موچەدا هاتووە، سبەینێ شەممە  لیستی موچە ئامادە نابێت.

 

پەروەردەى رۆژئاواى سلێمانى  ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەرئەوەى ژمارەیەکى زۆر لە  سەرموچە و گواستنەوەی هاتوو و  رۆیشتوو و خانەنشینی لە لیستى موچەدا هەیە و ئەوەش کاتێکى زیاترى پێویستە بۆ رێکخستنى، ناوتوانن سبەى شەممە لیستەکە ئامادە بکەن.

بە پێى ئەو لیستەى وەزارەتى دارایى بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە سبەى شەممە وەزارەتى پەروەردە موچەى مانگى ٩ وەربگرێت، لە کاتێکدا موچەى مانگەکانى ٤، ٥، ٦، ٧، ٨ دابەشنەکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا