وەزارەتى پلاندانان تاوتوێى پڕۆژە راگیراوەکانى گەرمیان دەکات

کوردستان 16/10/2020

Alternate Text

سەرپەشتیارى ئیدارەى گەرمیان بە وەکالەت رایگەیاند، بەمنزیکانە وەزیرى پلاندانانى حکومەتى هەرێم سەردانى دەڤەرەکە دەکات و تاوتوێى ئەو پڕۆانە دەکرێت کە لە ٢٠١٤وە راگیراون.

 ئەمڕۆ هەینى ١٦ى تشرینى یەکەم، جەلال نورى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان بە وەکالەت رایگەیاند، بڕیارە یەکشەممەى داهاتوو دارا رەشید وەزیرى پلاندانانى حکومەتى هەرێم سەردانى دەڤەرى گەرمیان بکات و لەسەردانەکەیدا تاوتوێى سەرجەم ئەو پڕۆژانە بکرێت کە بە هۆى قەیرانى داراییەوە لە ساڵى ٢٠١٤وە راگیراون.

ئاماژەى بەوەشکردووە، سەرجەم ئەو پڕۆژانە دەخرێتە بەردەستى وەزیرى پلاندانان و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت و هەوڵى دۆزینەوەى رێگایەک بۆ تەواوکردنیان دەدرێت.

جەلال نورى ئاشکراشیکرد، لە میانەى سەردانەکەى وەزیردا، باس لە چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزارى نوێ بۆ گەرمیان دەکرێت و لە رۆژى سەردانەکەشدا وردەکارى و پلانى ئەو پرۆژە نوێیانە ئاشکرادەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى زیاتر لە پێنج ساڵە بەهۆى قەیرانى داراییەوە زۆربەى پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەرێمى کوردستان راگیراون.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 25 خولەک پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا