هاتوچۆى سۆران
رایگەیاند، لەقەزاى چۆمان لە نزیک گوندى ئێنێ ئۆتۆمبێلێک لە جۆرى پیکئاپ دێر
وەرگەڕاوە و بەوهۆیەشەوە ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەکێکى دیکەش بە سەختى
برینداربووە.
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، کاتژمێر ٤ى ئیوارەى ئەمڕۆ
هەینى ١٦ى تشرینى یەکەم، لە نزیک گوندى ئێنێ سەر بەقەزاى چۆمان ئۆتۆمبێلێکى جۆرى
پیکئاپ دێر وەرگەڕاوە، بەوهۆیەشەوە ٣ کەس کە خەڵکى گوندى ماوەڵیانن گیانیان
لەدەستداوە و شۆفێرەکەش بەسەختى بریندار بووە.
هاتوچۆى سۆران لەبارەى وردەکارى رووداوەکەوە
ئاماژەى بەوەکردووە، سەرەڕاى سەختى ئەو
شوێنەى رووداوەکەى لێکەوتووەتەوە، ئۆتۆمبێلەکەش مەرجى توندوتۆڵى وەک پێویست تێدا
نەبووە و ئەو رێگەیەش کە پێیدا رۆیشتووە لەبار نییە بۆ لێخوڕینى ئۆتۆمبێل.