وتەبێژى تەندروستى سلێمانى: نەخۆشخانەکانى کۆرۆنا تواناى وەرگرتنى چەند نەخۆشێکیان هەیە

کوردستان 16/10/2020

Alternate Text

یاد نەقشبەندى، وتەبێژى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، لە ئێستادا نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی ڕۆژانە توانای وەرگرتنی تەنها چەند نەخۆشێکیان هەیە.

 ئەمڕۆ هەینى ١٦ى تشرینى یەکەم، دکتۆر یاد نەقشبەندى وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پارێزگاى سلیمانى لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە فەیسبوک رایگەیاند، بەهۆی پربوونی هەموو قەڕەوێڵەکانی نەخۆشخانەکان و ناجێگیری باری تەندروستی زۆرینەی نەخۆشەکان، لە ئێستادا نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی ڕۆژانە توانای وەرگرتنی تەنها چەند نەخۆشێکیان هەیە.

وتەبێژى تەندروستى سلیمانى داواشى لە هاوڵاتیان کردووە، لە پێناو پاراستنى تەندروستى خۆیان و کەسانى دەوروبەریان، زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا