رێكخراوی تەندروستی جیهانی
ناوی چوار دەرمان ئاشكرا دەكات كە باش نین بۆ چارەسەری كۆرۆنا و كاریگەرییان نیە لەسەر
كەمكردنەوەی ژمارەی مردن بە ڤایرۆسەكە.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی
ئاشكرایكردووە، بە پێی ئەنجامی تاقیكردنەوەكان كە لەلایەن توێژەرانەوە لە ٣٠ وڵات
ئەنجامدراون دەركەوتووە، دەرمانەكانی (هایدرۆكسی كلۆركین - ڕیمدیسفیر - لوبینافیر ڕیتونافیر
- ئەنتر ڤیرۆن) دوای ٢٨ ڕۆژ لە بەكارهێنانیان لە پڕۆسەی چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنادا
كاریگەرییەكی زۆر كەمیان هەیە لەسەر كەمكردنەوەی
ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسەكە.
ئەوەش لە كاتێكدایە كۆمپانیای
دەرمانی ئەمریكا جەختیكردووەتەوە كە دەرمانی (ڕیمدیسفیر) كە پەرەی پێدراوە بۆ چارەسەری
تووشبووانی كۆرۆنا، لە ماوەی چوار ڕۆژدا تووشبووان چاكدەكاتەوە.
لەلایەكی ترەوە كۆمپانیای بەرهەمهێنانی دەرمانی ئیسپانیا
كە بە (فارما مار) ناسراوە ڕایگەیاندووە، تاقیكردنەوەكان بەكارهێنانی دەرمانی دژە
شێرپەنجە بۆ چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا سەركەوتنی بەدەستهێناوە.