مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، ١٦ی ئۆکتۆبەر دەرئەنجامی زنجیرەیەک پێشبینی هەڵە و بڕیاری نەخەمڵیوی سیاسی و ستراتیجی بوو.
ئەمڕۆ هەینی بەبۆنەی تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر رووداوەکانی ۱٦ ئۆکتۆبەر، مەکتەبی سیاسی یەکێتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
دەقی ڕاگەیەندراوەکە...
له ساڵیادی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ردا، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیده قاره‌مانه‌كانی پارێزگاریكردن له كه‌ركوك و خاكی كوردستان داده‌نه‌وێنین، كه به گیانی خۆیان داستانێكی به‌رزی به‌رگرییان تۆماركرد و نه‌یانهێشت چه‌واشه‌كارانی مێژوو، له هه‌وڵی زڕاندنی ناو و خه‌بات و رێبازی پیرۆزیاندا، خه‌ونی نه‌زۆك به‌دی بێنن.
١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌رئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك پێشبینی هه‌ڵه و بڕیاری نه‌خه‌مڵیوی سیاسی و ستراتیجی بوو، كه له ریفراندۆمدا فۆرمه‌له‌كرا و ئه‌نجامه‌كه‌ی به كاره‌سات بۆ دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان و پاشه‌كشێ له ده‌ستكه‌وته گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات و دووبه‌ره‌كی و ئاژاوه و دۆڕاندنێكی گشتی ناوخۆیی به دوای خۆیدا هێنا.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به به‌رچاو روونییه‌وه لێكه‌وته و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێكی نه‌خه‌مڵیوی له‌م جۆره‌ی له كوردستانی عێراق، له كات و ساتێكی ناوه‌ختدا، ده‌بینی و رای گشتی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانیشی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌یه‌كی له‌و جۆره هۆشیار كرده‌وه. به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن بێ گوێدانه ئاكامه‌كانی هه‌نگاوی له‌م چه‌شنه، گوێیان له ئامۆژگاریی دڵسۆزان، وڵاتانی زلهێز و ئیقلیمی و په‌یامی ئاشكرای نێرده دیپلۆماسییه‌كان نه‌گرت، به ته‌نها ملیان نا، نیوه‌ی خاكی كوردستان و ته‌واوی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردیان برده سه‌ر هه‌ڵدێرانێكی سه‌خت و ئه‌گه‌ر وریایی فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نه‌بووایه، كه‌ركوك به‌ره‌و وێرانی، و خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌ره‌و سه‌رگەردانییه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌بران.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ٧٠ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به بڕیاری له ناكاو و دروستی رووبه‌ڕوونه‌بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق، توانی ئه‌و بۆشاییه كوشنده‌یه پڕبكاته‌وه كه له ریزی پێشمه‌رگه‌ی هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی یه‌كێتیدا له كه‌ركوك و ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر روویاندابوو. هێزه‌كانی تر، كه یه‌كێتی نه‌بوون، به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی له پاشه‌كشێ و چۆڵكردنی هێڵی به‌رگری، سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵ كرد، هێزه‌كانی ٧٠ و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیان به ته‌نها له به‌رده‌م له‌شكری نابه‌رابه‌ری هێزی هێرشبه‌ردا به‌جێهێشت.
یه‌كێتی به بڕیارێكی له‌خۆبوردووانه، ره‌فتاری له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵوێسته ناجوامێرانه‌یه كرد، قوربانیی به ده‌سكه‌وته‌كانی خۆیدا، تا ده‌سكه‌وته گشتییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، ئاوه‌دانیی شاری كه‌ركوك و ژیانی كه‌ركوكییه‌كان بپارێزێت و رێگه نه‌دات، ماڵ و حاڵی كوردانی خێر له‌خۆنه‌دیو، ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو. شه‌ڕێك كه تا ئه‌مڕۆش، نه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و كاتی هه‌رێم، نه په‌رله‌مانی كوردستان، و نه هیچ دام و ده‌زگایه‌كی تری هه‌رێمی كوردستان، به‌رامبه‌ر سوپای عێراق بڕیاری به‌رپاكردنی نه‌دا.
بۆیه ئه‌مڕۆ گوتاری چه‌واشه‌كارانی مێژوو هه‌ر چۆن بن، هه‌میشه‌یی نین و كاریگه‌ری له وره‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی قوربانیانی یه‌كێتی له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ناكه‌ن. رۆژێك مێژوو ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته جیاوازه‌ی سه‌ركردایه‌تی ریفراندۆم و به‌رگریی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له خاكی كوردستان، هه‌ڵاوێرد ده‌كات و به دادپه‌روه‌رییه‌وه ده‌نووسێته‌وه. ئه‌و كات رۆحی شه‌هیده‌كانمان ئاسوده ده‌بن و دادگای ویژدانی گه‌ل، بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌دات.
دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی به‌رگریكردن له خاكی پیرۆزی كوردستان
سه‌رشۆڕی بۆ چه‌واشه‌كاران و ئه‌وانه‌ش كه هه‌موو مێژوویان خۆچه‌ماندنه‌وه بووه.
ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)
١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٠