نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی
جيهاندا بە ٤٢ دۆلار و ٩٣ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٤٠ دۆلار
و ٨٨ سەنت دەفرۆشرێت.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت پەیوەندى بە رەوشى
ئەمنى وڵاتانى بەرهەمهێن و پەیوەندییە سیاسییەکانى نێوان وڵاتانى زلهێز و
بەرهەمهێنى نەوتەوە هەیە، لە لایەکى دیکەشەوە بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە
بە زۆربەى وڵاتانى جیهاندا و کەمبوونەوەى چالاکییە پیشەسازییەکان نرخى نەوت
بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە.