عێراق..روونکردنەوە لەبارەی راگەیاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ دەدرێت

عێراق 17/10/2020

Alternate Text

وەزیری تەندروستی عێراق، رەتیکردەوە جارێکی دیکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەننەوە.

 

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، عێراق جارێکی دیکە رێگەکانی قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینکردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ناگرێتەوە بەر.

روونیشیکردەوە، عێراق لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین رێژەی چاکبوونەوە بە ڤایرۆسەکەیان تێدایە.

ئەم وتانەی وەزیری تەندروستی عێراق لە کاتێکدایە تا ئێستا زیادتر لە ٤٠٠ هەزار هاوڵاتی توشی ڤایرۆسەکە بوون و و زیاتر لە ١٠ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا