بارەگای پارتی لە بەغداد سوتێنرا

عێراق 17/10/2020

Alternate Text

کەمێک لەمەوبەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری بەغداد سوتێنرا.

ئەمڕۆ شەممە ١٧ى تشرینى یەکەم، ئەندام و لایەنگرانى حەشدى شەعبى چوونە سەر بارەگاى پارتى لە بەغداو بارەگاکەیان سوتاند.

لەبارەى هۆکارى سوتاندنى باڵەخانەى لقى پێنجى پارتى لە بەغدا، میدیاکانى ئەو حزبە بڵاویانکردەوە، لایەنگرانى حەشد بە هۆى لێدوانێکى هۆشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتییەوە کە باسى حەشدى شەعبى کردبوو چوونەتە سەر بارەگاکە.

سوتاندنى بارەگاى پارتى لە بەغدا لەکاتێکدایە، دوێنی هەینى شوان محەممەد تەها، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، چەند رۆژێکە حەشدی شەعبی لەرێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەی ئەوەدەکەن کە رۆژی شەممە دەچنە بەردەم بارەگای لقی پارتی لەبەغدا، ئەوانیش لایەنە پەیوەندیدارەکانیان لە حکومەتی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا