دوای ٧٠ ساڵ لە راوەستاندنی، بڕیارە لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ یەکەمین سزای لەسێدارەدان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جێبەجێبکرێتەوە.
وەزارەتی دادی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، هەشتی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵیان وەک جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ژنە تاوانبارێک دیاریکردووە کە لەساڵی ٢٠٠٤ کەسێکی دیکەی کوشتووە.
هاوکات ئاسکراشی کردووە، ١٠ی هەمان مانگ سزایەکی دیکە لەسێدارەدان بەسەر ژنە تاوانبارێکی دیکەدا دەسەپێنرێت، کە لەساڵی ١٩٩٩ دوو وەزیری کوشتووە.
ماوەی ٧٠ ساڵ بوو هیچ سزایەکی لەسێدارەدان لە ئەمریکا جێبەجێ نەکرابوو، بەڵام لەدوای هاتنە سەر حوکمی ترەمپ سزاکەی زیندووکردەوە.