لە بەشێک لە میدیا عەرەبییەکان و سۆشیال میدیادا هەواڵی مردنی هونەرمەندی سوری جۆرج وسوف بڵاوبوویەوە و خۆشی بە تەنزەوە وەڵامی دایەوە.
لەدوای ئەوەی لە بەشێک لە میدیاکان هەواڵی مردنی بڵاوبووەوە، جۆرج وسوف، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ یەکێک لە کەناڵەکان بە تەنزەوە وەڵامی دایەوە وتی" ئەلوو، کۆچکردوو جۆرج وسوف"تان لەگەڵە.
وتیشی، هێندە دەنگۆی مردنم بڵابووەتەوە کەس باوەڕ بەو دەنگۆیانە ناکات.
ماوەیەک لەمەوپێشیش هەواڵی توشبوونی ئەو هونەرمەندە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەوە، بەڵام هەر زوو رەتیکردەوە و رایگەیاند، تەندروستی زۆر باشە.