لەماوەى ٦٠ ساڵى رابردوودا، ژمارەى دانیشتووانى
وڵاتى سوید تەنها یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس زیادیکردووە، لە کاتێکدا لەوماوەیەدا ژمارەى
دانیشتووانى عێراق ٣١ ملیۆن کەس زیادیکردووە، ئەوەش ١٨ هێندەى زیادبوونى
دانیشتووانى سویدە.
بە پێى سەرژمێرییە فەرمییەکان، لە وڵاتانى
ئەوروپا سەرەڕاى خۆشگوزەرانى خەڵکى و دابینکردنى سەرجەم خزمەتگوزارییەکانى
خۆشگوزەرانى، زیادبوونى ژمارەى دانیشتووان لە ئاستێکى دیاریکراودایە و بە بەراورد
بە وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەراست بەدەیان جار کەمترە، رێژەکەش بەمشێوەیەیە:
لە ماوەى ٦٠ ساڵى رابردوودا، زیادبوونى ژمارەى
دانیشتووان لە هۆلەندا ٦ملیۆن کەس بووە، سوید یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار، بەلجیکا
٢ملیۆن کەس، عێراق سەرەڕاى بوونى چەندین جەنگ و ململانێى سیاسى و برسێتى و هەژارى لە
وڵاتدا، ٣١ ملیۆن کەس زیادیکردووە.
سەرەڕاى پەککەوتنى زۆربەى کەرتەکانى پیشەسازى و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ،
لە ئێستادا ژمارەى فەرمانبەر و خانەنشینان لە عێراقدا زیاترە لە ژمارەى دانیشتووانى
وڵاتەکە لە ساڵى ١٩٦٠دا، بە جۆرێک لەوساڵەدا عێراق ژمارەى دانیشتووانەکەى تەنها
٧ملیۆن و ٢٩٠ هەزار کەس بوو، بەڵام لە ئێستادا حکومەتى عێراق خاوەنى ٦ملیۆن و نیو
فەرمانبەر و ٣ملیۆن و ٦٠٠ هەزار خانەنشینە.
ئامارى زیادبوونى ژمارەى دانیشتووان لە ساڵى ١٩٦٠وە:
ساڵ ١٩٦٠
ژمارەى دانیشتوانى بلجيكا ٩.١٢٩.٠٠٠ کەس
ژمارەى دانیشتووانى هۆڵەندا١١.٢٤٠.٠٠٠ کەس
ژمارەى دانیشتووانى سوید٧.٤٧١.٠٠٠ کەس
ژمارەى دانیشتووانى عێراق٧.٢٩٠.٠٠٠ کەس
ساڵ ١٩٧٠
بەلجيكا: ٩.٦٦٠.٠٠٠ کەس
هۆڵەندا: ١٢.٩٦٠.٠٠٠ کەس
سويد: ٨.٠٠٤.٠٠٠ کەس
عێراق: ٩.٩١٨.٠٠٠ کەس
ساڵ ١٩٨٠
بەلجيكا: ٩.٨٥٥.٠٠٠ کەس
هۆڵەندا: ١٤.٠٩٠.٠٠٠ کەس
سويد: ٨.٣٠٣.٠٠٠ کەس
عێراق: ١٣.٦٥٠.٠٠٠ کەس
ساڵ ١٩٩٠
بەلجيكا: ٩.٩٤٨.٠٠٠ کەس
هۆڵەندا: ١٤.٨٩٠.٠٠٠ کەس
سويد: ٨.٥٢٧.٠٠٠ کەس
عێراق: ١٧.٤٢٠.٠٠٠ کەس
ساڵ ٢٠٠٠
بەلجيكا: ١٠.٢٤٠.٠٠٠ کەس
هۆڵەندا: ١٥.٨٦٠.٠٠٠ کەس
سويد: ٨.٨٦١.٠٠٠ کەس
عێراق: ٢٣.٥٠٠.٠٠٠ کەس
ساڵ ٢٠١٠
بەلجيكا: ١٠.٨٤٠.٠٠٠ کەس
هۆڵەندا: ١٦.٥٧٠.٠٠٠ کەس
سويد: ٩.٣٤١.٠٠٠ کەس
عێراق: ٢٩.٧٤٠.٠٠٠ کەس
ساڵ ٢٠١٩
بەلجيكا: ١١.٤٦٠.٠٠٠ کەس
هۆڵەندا: ١٧.٢٨٠.٠٠٠ کەس
سويد: ١٠.٢٣٠.٠٠٠ کەس
عێراق: ٣٨.٤٣٠.٠٠٠ کەس