ئاگادارییەک لە کۆنتڕۆڵى کارەباى هەرێمەوە

کوردستان 17/10/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کۆنتڕۆڵى کارەباى هەرێم ئاگادارى هاوڵاتیان دەکاتەوە، سبەى یەکشەممە بەهۆى کارکردن لە کێڵگەکانى کۆرمۆر و دانەغاز، ٢ کاتژمێر لە پێدانى کارەبا کەمدەبێتەوە.

 

 دەقى ئاگادارینامەکەى کارەباى هەرێم..

هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە سبەینێ رێكەوتی 18/10/2020 لەكاتژمێر 8ی بەیانی یەوە تاوەكو 4 ی ئێوارە گۆڕانكاریی 2 كاتژمێر لەبەرنامەی پێدانی كارەبا دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەو چاكسازیی و كاروباری چاككرنەوە كە كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەكانی كۆرمۆر ئەنجامی دەدات وەكو پرۆسەیەكی خۆئامادەكردن بۆ وەرزی زستان، كە بەهۆیەوە بڕی 800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەكات. وەزارەتمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی كەمبوونەوەی پەستانی غاز تەنیا بۆ دوو كاتژمێر كارەبا كاریگەریی لەسەر هاوبەشانی كارەبا هەبێت. دوای تەواوبوونی پرۆسەی چاكسازیی لەكێڵگەكانی كۆرمۆر وەزارەتی كارەبا لەڕێگەی تێمەكانی كۆنترۆڵ و وێستگەكانی كارەباوە كار بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخەكە دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم
17/10 /2020

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا