هۆشیار زێبارى: حەشد هێزێکى شۆڕشگێڕە وهێرشم نەکردووەتە سەریان

کوردستان 17/10/2020

Alternate Text

هۆشیار زێبارى لە کەناڵى ئەلعەهدى عێراقى راگەیاندووە، حەشد هێزێکى موجاهید و شۆڕشگێڕە و من لە وتەکانمدا ئەوانم بە ئامانج نەگرتووە.

 دواى ئەوەى ئەمڕۆ ئەندام و لایەنگرانى حەشدى شەعبى بە بیانووى سوکایەتیکردن بە حەشد لەلایەن هۆشیار زێبارییەوە چوونە سەر بارەگاى پارتى لە بەغدا و بارەگاکەیان سوتاند، هۆشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى بە کەناڵى ئەلعەهدى عێراقى راگەیاند، لە وتەکانیدا هێرشى نەکردووەتە سەر حەشدى شەعبى و ئەو لایەنەى بە شۆڕشگێڕ و موجاهید ناوبردووە.

زێبارى روونیشیکردووەتەوە، کاتێک باسى لە پاککردنەوەى ناوچەى سەوز کردووە، مەبەستى لە چەکدارانى حەشد نەبووە و ئەو هێزە بە دەستور و یاسا رێکخراوە و رۆڵیان لە شەرى داعشدا هەبووە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، بە هەڵە لە لێدوانەکەى گەیشتوون و خوێندنەوەیەکى بۆ کراوە کە ئەو مەبەستى نەبووە، وتیشى، ناکرێت خەبات و قوربانییەکانى حەشد لەبەرچاو نەگیرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لایەنگرانى حەشدى شەعبى چوونە سەر لقى ٥ى پارتى لە بەغدا و بارەگاى ئەو حزبەیان سوتاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا