لاهور شێخ جەنگی لەبارەی سوتاندنی ئاڵای کوردستان هاتە دەنگ

کوردستان 17/10/2020

Alternate Text

هاوسەرۆکی یەکێتی لەبارەی سوتاندنی ئاڵای کوردستان لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە هاتە دەنگ و رایگەیاند، ئاڵای کوردستان هێڵی سوورە.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، زۆر نیگەرانین لە دەستبردن بۆ ئاڵای کوردستان کە بە خوێنی هەزاران رۆڵەی قارەمان پارێزراوە بەهەر بەهانەیەک هێڵی سوورە.

روونیشیکردووەتەوە، ئاڵای کوردستان سمبولی پێکەوە ژیان  و ئاشتی و ئاوەدانییە و هەر گروپ و تاقمێک نیگەرانن لە لایەنێک یان پارتێک ڕێگەپێدراونین کە دەست بۆ پیرۆزی نەتەوەیەک بەرن.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا