پزیشکێکی کورد، وێنەی دوو منداڵی دووانەی بەیەکەوەنووساوی دوای لەباربردنی بڵاوکردەوە.
دکتۆر باقی رەحیم، پزیشکی سۆنەر، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە پێکهاتوون لە دوو منداڵی دووانە کە یەک جەستە و یەک دڵ و دوو سەریان هەبووە.
پزیشکەکە نووسیویەتی وێنەکە دوای لەباربردنی منداڵەکە گیراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێکی لەدایکبوونی منداڵی دووانەی پێکەوەنوساو تۆمارنەکراوە.