سەنتەری میترۆ رفاندنی تیمی رۆژنامەوانی رووداوی لە بەغداد ئیدانە کرد

کوردستان 17/10/2020

Alternate Text

دوای ئەوەی کەناڵی رووداو، رفاندنی تیمی رۆژنامەوانیی خۆی لە شاری بەغداد راگەیاند، سەنتەری میترۆ لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی کرد.

 

ئەمڕۆ شەممە ١٧ی تشرینی یەکەم کەناڵی رووداو بڵاویکردەوە،  لەكاتی رووماڵكردنی سووتاندنی بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری بەغدا. هێزێكی چەكدار كە خۆیان بە (قوات حفظ النظام) ناساندووە ، پەیامنێری کەناڵەکە و   (هەڵكەوت عەزیز) و كامێرامانەکەی بە ناوی (خەتاب عەجمی) رفاندووە.

 

سەنتەری میترۆ بۆ ئازادی رۆژنامەوانی بڵاویکردووەتەوە، لە كاتێكدا كە بە توندی ئەو رەفتارە ئیدانە دەكەین داوا لە سەرۆكی حكومەتی عێراق دەكەین، دەسبەجێ لێكۆڵینەوە لە رووداوەکە بكات و چارەنوسیان دیاری بكات ئەنجامدەرانی بدات بە دادگا.

ئاشکراشی کردووە، سەنتەری میترۆ لەگەڵ هاوبەشەكانی لە رێكخراوە جیهانیی و ناخۆییەکانی عێراق لە پەیوەندیدایە بە ئامانجی ریسواكردنی هەموو رواڵەتەكانی توندوتیژی كە میلیشای چەكدار بە ناوی چالاكی مەدەنی ئەنجامی دەدەن.







ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا