دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ‘’ئەگەر لەهەڵبژاردنەکەدا
بەرامبەر جۆوبایدن کە خراپترین کاندیدە لە مێژوودا بدۆڕێم، ئەوا ئەمەریکا بە
جێدەهێڵم’’ .
لەگەڵ نزیکبونەوەى
وادەى هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەى ئەمەریکادا، بانگەشەى هەڵبژاردنى هەریەکە لە
دۆناڵد ترەمپ کاندیدى کۆمارییەکان و جۆوبایدن کاندیدى دیموکراتەکان توندتر دەبێتەوە
و لەو میانەیەشدا ترەمپ بەشێوەیەکى تەنزئامێز لەبەردەم دەنگدەرانى خۆیدا
رایگەیاند، جۆوبایدن خراپترین کاندیدى سەرۆکایەتییە لە مێژوى ئەو وڵاتەدا و ئەگەر لەهەڵبژاردنەکەدا
بەارمبەرى بدۆڕێت ئەوا ئەمەریکا بەجێدەهێڵێت.
لەدواى ئەم وتانەى
دۆناڵد ترەمپ، دەزگاى پرۆژەى لینکۆڵن کە پشتیوانى جۆوبایدن دەکات، هەر زوو وتەکانى
ترەمپى بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردەوە و لەسەرى نوسیوە ‘’بەڵێن بێت سەرۆک؟
ئەگەر دۆڕاى ئەمەریکا جێدەهێڵیت؟’’
بڕیارە ٤ى تشرینى دووەمى ئەمساڵ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەى ئەمریکا
دەستپێبکات و هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئێستاى ئەمەریکا و جۆوبایدن جێگرى
سەرۆکى پێشوى ئەو وڵاتە کاندیدن بۆ پۆستى سەرۆکایەتى ئەمەریکا.