قوباد تاڵەبانی: ئەمڕۆ گەلەکەمان لەهەموو کات زیاتر پێویستی بەیەکریزی و تەبایی هەیە

کوردستان 17/10/2020

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی لەبارەی سوتاندنی ئاڵای کوردستان و هێرشەکانی سەر پارتی دیموکراتی کوردستان هاتەدەنگ و داوایکرد هێزە عێراقییە هاوپەیمان و دۆستەکانمان لە بەغدا لەسەر ئەم بێڕێزیکردنە بێنە دەنگ.

 

ئەمڕۆ شەممە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠،قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

سووتاندنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان كە سیبمولی باڵای گەلەكەمانە و هەروەها هەڵكوتانە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بە شێوازێكی نایاسایی و ناشارستانی جێگای قبوڵکردن نییە و هێرشە بۆ سەر هەموو پیرۆزی و بارەگا کوردستانییەكان لە پایتەختی فیدراڵی عێراق.

بە توندی ئیدانەی ئەم هەنگاوە دەکەم و داواش لە هێزە عێراقییە هاوپەیمان و دۆستەکانمان دەكەین لە بەغدا  لەسەر ئەم بێڕێزیکردنە بێنەدەنگ كە پێشێلکردنێکی گەورەی یاسا و دەستوور و سیمای فرەجۆری عێراقە و زاڵكردنی هێزی چەكە بەسەر مەنتیقی عەقڵ و دیالۆگدا و ئەمەش دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی گەورەی یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی كورد بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی سەرمان کە ئەمڕۆ گەلەکەمان لەهەموو کات زیاتر پێویستی بەیەکریزی و تەبایی هەیە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 30 خولەک پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا