Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لەبارەى سوتاندنى بارەگاکەى پارتییەوە مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

کوردستان

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لە پەیامێکیدا سەبارەت بە سوتاندنى لقى ٥ ى پارتى لە بەغدا، مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەوانەی بیانەوێ پەلاماری پارتی بدەن و سوکایەتی بە بەهاکانی گەلی کوردستان بکەن، دواجار باجی ئەو کارەیان دەدەن.

 

 دەقى پەیامەکەى مەسعود بارزانى..

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
هەواڵی پەلاماردانی بارەگای لقی ٥ـی پارتی لەلایەن تاقمێکی گێرەشێوێنمان پێ گەیشت، کە لە ئەنجامی ئەو کردەوە نایاساییەدا سووکایەتییان بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ئاڵای پارتی کردووە.
بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو پەلامارە نامەردانەیە دەکەین و لێرەدا ڕایدەگەیێنین ئەم جۆرە پەلامار و دەستدرێژییانە بە هیچ شێوەیەک لە پێگەی کورد و بەها باڵاکانی گەلی کوردستان کەم ناکەنەوە، بەڵام بەڕوونی دواکەوتوویی و بێ فەرهەنگی و عەقڵیەتی ئەو تاقمە شەڕانگێزە بۆ هەموو لایەک دەردەخات.
ئەو چاوەڕوانییەمان لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق هەیە کە ئیجرائاتی پێویست لە بەرامبەر ئەو پەلاماردەرانە بگرێتە بەر، لە هەمان کاتدا جەختیش لەوە دەکەینەوە ئەوانەی بیانەوێ پەلاماری پارتی بدەن و سووکایەتی بە بەهاکانی گەلی کوردستان بکەن، دواجار باجی ئەو کارەیان دەدەن.

مەسعود بارزانی
17ی تشرینی یەکەمی 2020

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP