ئەمڕۆ شاژنى بەریتانیا لە یەکەم چالاکى خۆى لەدەرەوەى کۆشک و دواى نزیکەى
حەوت مانگ لە دیارنەمانى بەهۆى کۆرۆناوە جارێکى دیکە دەرکەوتەوە.
دواى زیاتر لە حەوت مانگ خۆکەرەنتینەکردنى لە کۆشکى ویندسور و خۆ پاراستنى
لە تێکەڵبوون و دوورکەوتنەوە لەسەرجەم چالاکییەکانى، ئەمڕۆ ئەلیزابێزى دووەم شاژنى
بەریتانیا لەشاشەى تەلەفزیۆنەکانەوە دەرکەوت، شاژنى بەریتانیا لە یەکەم چالاکى خۆى
دواى کەرەنتینەکەى سەردانى سەنتەرێکى توێژینەوە سەربازییەکانى لە بۆرتۆنداون کرد و
وەک دەردەکەوێت شاژن بە بێ دەمامک و دەستەوانە سەردانى ئەو سەنتەرەى کردووە.
شاژنە ئەلیزابێزى دووەم لە ساڵى ١٩٢٦ لە لەندەن لە دایکبووە و ماوەى ٦٨
ساڵە شاژنى ١٦ وڵاتى جیهانە و لە کۆشکى باکینگهام لە لەندەن دادەنیشێت.