حەشدی شەعبی بەیاننامەیەکی لەسەر سوتاندنی لقی پارتی بڵاوکردەوە

کوردستان 17/10/2020

Alternate Text

حەشدی شەعبی لەسەر سوتانی بارەگای پارتی لە بەغدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە،"حەشد بەکارهێنانى توندوتیژى و تێکدان رەتدەکاتەوە بەهەر جۆرێک بێت."

حەشدی شەعبی لەبارەی رووداوەکانی ئەمڕۆ و سوتاندنی بارەگای پارتییەوە لە بەغدا رایگەیاند، "لە هەست و سۆزى عێراقییەکان تێدەگەن بۆ قوربانی و خوێنى رۆڵەکانى حەشد"، دەشڵێت، "پشتیوانى بیروڕاى ئازاد و خۆپیشاندانى ئاشتیانە دەکەین بەپێی دەستور." 

حەشدی شەعبی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، "حەشد بەکارهێنانى توندوتیژى و تێکدان رەتدەکاتەوە بەهەر جۆرێک بێت و داواشدەکەین پارێزگارى لە شکۆى دەوڵەت و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتى بکرێت و رێزى پیاوانى ئاسایش بگیرێت لەم بارودۆخە هەستیارەدا."

 ئەمڕۆ لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا سوتێنرا و پەنجەى تۆمەتیش بۆ   لایەنگرانی حەشدی شەعبیەوە درێژکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا