ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیوەندی بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کردوە
و داوای لێکردوە دەزگا پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە بکەن و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی هێرشەکەی
ئەمڕۆ بگرنە بەر.
دەقی بڵاوکراوەکەی مەسرور
بارزانی:
بە تووندی هێرشی ئەمڕۆی تاقمێکی لە یاسادەرچوو بۆ
سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان و سووتاندن و بێ ڕێزی کردن بەرامبەر
ئاڵای کوردستان لە بەغدا ، ڕیسوا و شەرمەزار دەکەم .
بێ ڕێزی کردن بەرامبەر پیرۆزترین
سیمبولی کوردستان و سووتاندنی و هەڵکوتانە سەر بارەگای حیزبێک، کە زۆرترین قوربانی
لە پێناو ڕووخانی رژێمی دیکتاتۆری لە عێراق و دابینکردنی مافە ڕەواکانی گەلی
کوردستان داوە ، هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر بەهاکانی دیموکراسی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە
و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە عێراقی فیدراڵدا.
لە
پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران بەڕێز مستەفا کازمی ، گفتوگۆمان دەربارەی
ئەم پەلامارە کرد و داوام لێکرد کە دەزگا پەیوەندیدارەکان، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە بکەن
و ڕێوشوێنی یاساییش، بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بگرنەبەر".