لەباوەشگرتنی منداڵ جگە لەوەی وادەکات منداڵ هەست بە ئارامی بکات، لەگەڵ ئەوەدا گەشەی زیاد دەکات.
ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، دایکان تا زیاتر منداڵەکانیان لەباوەش بگرن گەشەی جەستە و مێشکیی منداڵەکەیان زیاتر دەبێت و لەگەڵیدا هەست بە متمانە و دڵخۆشی دەکەن.
مێشكی منداڵ لە رێگەی هەستەکانییەوە پەیوەندی لەگەڵ دەورووبەر دروست دەکات و لە هەندێك شت تێدەگات و هەستی پێدەکات. لەو کاتەش کە دەستی لێدەدرێت، لەباوەشدەکرێت، ماچ دەکرێت و یاری لەگەڵدا دەکرێت دەردانی هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین لە مێشکیدا زیاتر دەبێت کە بەرپرسە لە گەشە و دڵخۆشی و هەستکردن بەئارامی.
بۆیە دایکان تا زیاتر منداڵەکانیان لەباوەش بگرن و خۆشەویستیی و هەستی پێبدەن گەشەی زیاتر دەبێت و پەیوەندی نێوان دایک و منداڵ بەهێزتر دەبێت، بەڕاددەیەك کە زیاتر هۆگری دایکان ببن.