مەسعود بارزانی کتێبێک دەربارەی ڕیفراندۆم بڵاودەکاتەوە

کوردستان 17/10/2020

Alternate Text

وا بڕیارە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم نزیکانا كتێبێكی نوێی بڵاوبكاتەوە كە تێیدا باس لە هۆكارەكانی ئەنجامدانی ریفراندۆم و هەڵوێستی وڵاتان و ئەمریكاو هێزە عێراقییەكان دەكات.

پێشەوا هەورامانی پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان،  لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی، كتێبەكەی مەسعود بارزانی بەناونیشانی "بۆ مێژوو" بەمزوانە بڵاودەبێتەوە.

پێشەوا هەورامانی  وتووشیەتی مەسعود بارزانی لە كتێبەكەیدا سەبارەت بە ریفراندۆم نوسیویەتی" لەسەد ساڵی ڕابردوودا گەلی کوردستان هەمو ڕێگایەکی تاقیکردەوە بۆ ئەوەی بتوانێ لەگەڵ دەوڵەتی عێراقدا لە ئاشتی و شەراکەت و یەکسانیدا بژی، لەبەرانبەر ئەوەدا حکومەتی عێراق هەتا توانییان وزە و دامەزراوەکانی دەوڵەتییان بە ئاراستەی شۆڤێنیزم و تائیفەگەری تاودا، ڕێگای پەراوێزخستن و تەعریب و جینۆساید و نانبڕین و نکۆڵیکردنیان گرتەبەر، هەر بۆیەش گەلی کوردستان دوای ئەوەی لە هەموو ڕێگایەک نائومێدبوو ڕیفراندۆمی ئەنجامدا."

هەورامانی ئەوەشی وتووە، بارزانی ئەوەشی نوسیوە"ڕیفراندۆم قوڵایی پێگەیشتویی و باوەڕی گەلی کوردستانی نیشاندا بۆ چارەسەری ئاشتیانە و سەردەمیانەی کێشەیەکی ئاڵۆزی سەد ساڵە. بەڵام وەڵامی  دەنگی ڕەواو ئاشتیانەی گەلی کوردستان دیسان زەبرو زەنگ و چەک و عەقڵیەتی شۆڤێنی بوو."

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كتێبەكەیدا، مەسعود بارزانی باسی لە هۆكارەكانی ئەنجامدانی ریفراندۆم و هەڵوێستی وڵاتان و ئەمریكا و عێراق و هەروەها بەدیلەكانی ریفراندۆم و لێكەوتەكانی كردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا