مستەفا کازمی: لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر بارەگای پارتی لە بەغداد دەکەین

کوردستان 17/10/2020

Alternate Text

دوای رووداوەکەی ئەمڕۆی بەغداد، نوسینگەى ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دەست بە لێکۆڵینەوە دەکرێت و سەرجەم بەرپرسانی هێرشەکە  لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

نوسینگەى مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ١٧ی تشرینی یەکەم، مستەفا کازمی سەرۆکایەتی دانیشتنێکی  لەناکاوی کرد لەبارەی هێڕشەکانی سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لە دانیشتەنەکەدا سەرۆک وەزیران بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی کرد و بە شکاندنی سەروەریەکانی  حکومەت ناوی هێنا، هەروەها بڕیاری دەستکردن بە لێکۆڵینەوە دراوە لە ژێر چاودێری راوێژکاری ئەمنی نیشتیمانی.

لەگەڵ ئەوەشدا راگەیاندنی ئۆفیسی مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەدا کە لێکۆڵینەوە لەو کەسانە دەکرێت کە بەرپرس بوون لە چاودێری باڵەخانەی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەو لایەنانەی تێوە گلاون لە هێرشەکەدا روبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە. هەروەها وتیشی کە ١٥ کەسیان دەستگیر کردووە کە لە هێرشەکەدا بەشدار بوون.

ئەمڕۆ بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە سوتێنراو و ئەمەش کاردانەوەی لایەنەکانی لێکەوتەوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کوردستان 36 خولەک پێش ئێستا

کچە ئەسپسوارێکی بەتوانا

ڤیدیۆ 42 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا