گرێبەستەکەی رۆبینۆ بەتۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەر کچێک هەڵدەوەشێنرێتەوە

وەرزش 17/10/2020

Alternate Text

 بە هۆی دۆسیەی دەستدرێژی کردنە سەر کچێک گرێبەستەکەی رۆبینۆ هەڵدەوەشێندرێتەوە.

یانەی سانتۆسی بەڕازیلی رایگەیاند، بەهۆی رازی نەبوونی هاندەران و سپۆنسەرەکانی یانەکە سەبارەت بەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵی، گرێبەستەکەی نێوان یانەی سانتۆس و رۆبینۆ هەڵدەوەشێنرێتەوە.

دوای ئەوەی دادگایەکی ئیتاڵی سزای ٩ ساڵ زیندانی بەسەر یاریزانەکەدا دا کە لە ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی ئیتاڵی تۆمەتبار کرابوو، بەڵام کاتێک لە ١٠ی مانگی تشرینی ئەمساڵ رۆبینۆ گرێبەستی لەگەڵ یانەی سانتۆس واژوو کرد، ئێوارەی دوێنی هەینی بە فەرمی گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی (ڤۆلیا دی ساو پاولۆ)ی بەڕازیلی بە هۆی ئەوەی یەکێک لە سپۆنسەرەکانی یانەکە دوای واژوو کردنی گرێبەستەکەی رۆبینۆ، لە پاڵپشتی یانەکە کشاوەتەوە کە دوای ئەویش چوار سپۆنسەری دیکەی یانەکە بڕیاری کشانەوە لە پاڵشتی یانەکەیان داوە، ئەمەش یانەکەی ناچار کردووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یاریزانەکەدا هەڵبوەشێنێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا رۆبینۆ رازی بووە بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە بە ووتەی خۆی پێویستی بەوەیە سەرنج بخاتە سەر بەرگری کردن لە خۆی لە دژی تۆمەتەکان و بێتاوانی خۆی راگەیاندووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا