فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر ره‌تی كرده‌وه
ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه و وا نیشان ده‌دات،
كه ئاگر له ئاڵای عێراق به‌ردراوه هی ئێستا بێت و رایگه‌یاند، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه
هی ئێستا نییه و هی چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستایه.
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر بە میدیاکانی
رایگه‌یاندووە، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه،
گوایا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ سووتاندنی ئاڵای كوردستان له به‌غدا، له شاری هه‌ولێر
ئاگر له ئاڵای عێراق به‌ردراوه، هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه.
ئەمەش لە دوای ئەوە هات ئەمشەو گرتەیەکی ڤیدیۆی
بڵاوکرایەوە کە گوایە لە شاری هەولێر لە کاردانەوەى سوتاندنى بارەگاى پارتى لە بەغداو
سوتاندنى ئاڵاى کوردستان، چەند گەنجێك گردبوونەوە و ئاڵای عێراقیان سوتاندووە.