لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی بی ئێم سی ، دکتۆر
بەرزان عەلی، بەڕێوەبەری پەیمانگەی دادوەری سلێمانی رایگەیاند، کە هۆکارەکانی تێکنەچوونی
تەرمی قوربانیەکانی کۆرۆنا دەگەڕێنەوە بۆ چەند هۆکارێک.
بەهۆی ئەوەی قوربانیانی کۆرۆنا ترسی بڵاو کردنەوەی
ڤایرۆسەکەیان لەسەر بوو، بۆیە لە کیسەی تایبەتدا دەخرانە ژێر خاک، ئەمەش دەبووە هۆی
ئەوەی هەوای ناوکیسەکە سنووردار بێت بەو پێیەش تەرمەکان تێکنەچن.
هۆکاری دووەم ئەوەیە کە قوربانیانی کۆرۆنا لە
قووڵی سێ مەتردا دەنێژدران، بۆیە رێژەی شێ کەمتر بوو لە چاو قوڵیەکی کەمتر.
هەروەها هۆکاری سێیەم پەیوەندی بە کاتی ناشتنی
تەرمەکان بوو، چونکە بە پێی کات پلەی گەرمی زەویەکە دەگۆڕدرێت و ئەویش کار لە تێکچوونی
تەرمەکە دەکات.
هەروەها پێکهاتە کانزایەکەی زەویەکە کاریگەریەکی
زۆری هەیە لە تێکچوونی تەرمەکەدا، کە تا رێژەی خوێ لە زەویەکەدا زۆرتر بێت پرۆسەی
تێکچوونی تەرمەکە هێواشتر دەبێت.
پزیشکەکە هۆکارێکی دیکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە
لە کاتی چارەسەر کردنی تووشبووانی کۆرۆنادا بڕێکی زۆر لە دەرمانی دژە بەکتریا لە
چارەسەرکردنا بەکار یەت، ئەمەش وا دەکات ئەو بەکتریایانەی کار لە شی کردنەوەی جەستە
دەکەن بە هۆی دەرمانی دژە بەکتریاوە لەناوبچن.
هۆکارێکیتر ئەوەیە کە بەهۆی ئەوەی زۆرێک لە
قوربانیانی کۆرۆنا لە بەتەمەنکانن، بۆیە بڕێکی کەم بەکتریا لە جەستەیاندا هەیە
چونکە کەسانی بەتەمەن خۆپارێزی دەکەن لە خواردنی هەموو جۆرە خۆراكێک بەو پێیەش رێژەی
بەکتریا لە جەستەیاندا کەمە.
فاکتەرێکی تر ئەوەیە کە پێش ناشتنی تەرمی
قوربانییەکان، بڕێکی زۆر لە دەرمانی پاکژکەرەوە بەسەر تەرمەکاندا رژێنراوە بۆیە زۆرێک
لە بەکتریاکانی سەر جەستەی قوربانییەکە دەکوژێت.