چوار مۆدێلی ئایفۆن ١٢.. کامیان باشترە بۆ تۆ؟

تەکنەلۆژیا 17/10/2020

Alternate Text

رۆژی سێ شەممەی رابردوو کۆمپانیای ئەپڵ پەردەی لەسەر چوار مۆبایلی نوێ لابرد، هەریەکەیان بە تایبەتمەندی جیاواز لەیەک جیا دەکرێنەوە، لێرەیا پێویستە بزانی کە کام مۆدێلی ئایفۆن ١٢ بۆ تۆ باشترینە.

هەر چوار مۆدیلەکەی ئایفۆن ١٢ تایبەتن بە هەبوونی تەکنەلۆجیای نەوەی پێنجەم و لە رووی دیزاینەوە بە‌هێزترن بە بەراورد بە ئایفۆنەکانی پێشوو، هەروەها شاشەی مۆدیلە نوێیەکە لە سیرامیک دروستکراوە کە بە رێژەی سێ هێندە بەهێزترە لە ئایفۆن ١١ بۆ کەوتنە خوارەوە.

چۆن ئەو مۆدیلە هەڵدەبژێریت کە باشترە بۆ تۆ؟

ئایفۆن ١٢ مینی تایبەتمەندە بە قەبارەیەکی بچوک و کێشێکی کەم، نرخی ٦٩٩ دۆلارە و بۆ ئەو کەسانە باشە کە خواستیان لەسەر مۆبایلێکی بچوک و تایبەتمەندی بەرزە، لە هەمان کاتدا دەتوانرێت بە ئاسانی بە دەستێک کاری پێبکرێت.

ئایفۆن ١٢ تایبەتمەندە بە شاشەیەکی ٦.١ ئینچ ، کە لە رووی قەبارەوە گەورەترە لە ئایفۆن ١٢ مینی و بۆ ئەو کەسانە باشە کە خواست لە سەیرکردنی ڤیدیۆ دەکەن، هەروەها نرخی ٧٩٩ دۆلاری ئەمریکیە.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی مۆدیلەکان، بەکار‌هێنەر تایبەتمەندی زیاتری دەستدەکەوێت وەکو بیرگەی زیاتر و کامێرایەکی بەهێزتر، بۆیە ئایفۆن ١٢ پڕۆ بۆ ئەو کەسانە باشە کە خواست لە تۆمارکردنی ڤیدیۆ دەکەن بە کوالێتی بەرز و بیر نەکردنەوە لە نەمانی قەبارەی بیرگە.

بەڵام ئایفۆن ١٢ پڕۆماکس تایبەتمەندە بە هەموو تایبەتمەندیەکانی پێشووتر، هەر لە هەبوونی کامێرەیەکی بەهێزتر و زوومێکی زۆر بەهێز، لەگەڵ پاتریەک کە توانای کارپێکردنێکی زۆری هەیە و لە رووی قەبارەشەوە گەورەترە لە مۆدێلەکانی دیکە.

لە رووی رەنگیشەوە ئایفۆن ١٢ مینی و ئایفۆن ١٢ بە پێنج رەنگ بەردەست دەبن کە ئەوانیش ، رەش،سپی،سوور، سەوز،شین.

بەڵام ئایفۆن ١٢ پڕۆ و ئایفۆن ١٢ پڕۆماکس بە چوار رەنگی زیوی، زیرەی، ئاڵتونی و شین بەردەست دەبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا