بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئاماری یەک
هەفتەی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە ١٨ی تشرینی یەکەم، بەرێوەبەرایەتی
تەندروستی گشتی گەرمیان ئاماری یەک هەفتەی توشبوانی کۆرۆنای لە (١٠ بۆ ١٦) ی تشرینی یەکەمی راگەیاند.
بەگوێرەی ئامارەکەی تەندروستی گەرمیان، لە هەفتەکەدا ١١٤٥ پشکنین ئەنجام دراوە و ٢١٢ تووشبووی
نوێ تۆمار کراوە.
هاوکات، ٢٣٨ توشبوو ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و
چاکبوونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێنج کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.