ڤیدیۆ..دایكێک بەهۆی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی کارەسات بەسەر منداڵەکانی دەهێنێت

هەمەرەنگ 18/10/2020

Alternate Text

 ژنێکی عێراقی، دوای جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی منداڵەکانی دەخاتە ناو ئاوی رووباری دیجلەوە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، ژنێک دوای ئەوەی لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە و دادگا منداڵەکانی دەدات بە هاوسەرەکەی، منداڵەکانی هەڵدەداتە ناو ئاوی رووباری دیجلەوە و دەخنکێن.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ژنەکە بە مەبەستی بێبەشکردنی هاوسەرەکەی لە منداڵەکانی ئەو تاوانەی ئەنجامداوە.

هاوکات، لە گرتە ڤیدیۆیەکی دیکەدا کە بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت هاوسەری ژنەکە لە خەمی لەدەستدانی منداڵەکانی دەگری و هاواردەکات و ئارامی نەماوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا