قائیمقامیەتی سلێمانی، دەستگرتنی بەسەر ١٥٠ پارچە بۆیەی رەنگکردنی قژی خانماندا راگەیاند، کە ماوەی بەکارهێنانیان بەسەرچوبوو.
لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یانه‌وه و نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان، ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له (١٥٠) پارچه بۆیه‌ی ره‌نگكردنی قژی خانمان له‌جۆری (KEUNE)دا له كۆگاكانی فرۆشتنی جوانكاری خانمان له‌شاری سلێمانی گرتووه.
داوایشیکردووە، خانمان له‌كاتی كڕین و به‌كارهێنانی مادده جوانكارییه‌كاندا، به‌وردی سه‌رنج له به‌رواری دروستكردن و ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی بده‌ن، پاشان به‌كاریبهێنن، له‌هه‌ر شوێنێكیش كاڵا و شمه‌كی ماوه به‌سه‌رچوویان بینی په‌یوه‌ندی به‌لیژنه هاوبه‌شەكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه بكه‌ن.