دوای حەوت مانگ لە هەڵپەساردنی نوێژکردن لە حەرەمی مەککە، بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەستیپێکردەوە.
لە چەند رۆژی
رابردوودا وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودییە رایگەیاند، بە چوار قۆناغ دەرگای مەککە بە رووی
عەمرەکاران و نوێژکەران دەکرێتەوە، ئەمڕۆش قۆناغی دووەمی دەستی پێکرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودییە، لە قۆناغی دووەمدا، رێژەی سەردانیکەرانی حەرەم، بەرزدەکرێتەوە بۆ ٧٥٪ و هاوکات لە یەکی مانگی داهاتوو قۆناغی سێیەم دەستپێدەکات کە سەرجەم سەردنیکەران دەتوانن بێنە ناو حەرەمەوە.
لەگەڵ ئەمانەدا تا ئێستا سعودییە ئامادە نییە قۆناغی چوارەم و کۆتایی تا کاتی تێپەڕاندنی
مەترسی و قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستپێبکات کە خۆی لە وازهێنان رێککار و رێوشوێنەکانی
خۆپاراستن بە چڕی دەبینێتەوە.