هەولێر..تۆمەتباری کوشتنی دوو کەس دەستگیرکرا

کوردستان 18/10/2020

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، کە تۆمەتی کوشتنی دوو کەسی دراوەتە پاڵ.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی تشرینی یەکەم پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی لە بوونی رووداوێكی هاتوچۆ لە ترافیك لایتی مەخمور ئاگاداركرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دەركەوت شوفێرێك بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆمیگا) بە ناوی (م.ب.م)، لە شوفێرێك و سەرنشینی ماتۆڕێكی بە ناوەكانی (دیلمان عەبدولستار محەمەد) و (رێباز ئازاد ئیسماعیل)ی داوە و هەردووكیشیان گیانیان لە دەستدابوو و شوفێری ناوبراویش هەڵاتبوو.

روونیشیکردووەتەوە، توانرا بە كەمتر لە دوو كاتژمێر شوێنی تۆمەتبارەكە دەستنیشان بكەن و دەستگیری بكەن.

ئاشکراشیکردووە، تۆمەتباری ناوبراو، دانی ناوە بە تاوانەكەیدا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (٢٤)ی هاتوچۆ، راِگیرا و رادەستی یاسا كرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا