بە یاوەری وەزیرێکی ئەمریکی.. وەفدێکی ئیسرائیل گەیشتە بەحرەین

جیهان 18/10/2020

Alternate Text

بۆ بەهێز کردنی پەیوەندیەکانی نێوان ئیسرائیل و بەحرەین، ئەمڕۆ وەفدێکی ئیسڕائیلی بە سەرۆکایەتی مەئیر بن شبات بە یاوەری ستیڤ منوچین وەزیری دارایی ئەمریکا گەیشتنە بەحرەین.

 

ئەمڕۆ یەکشەمە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، بەگوێرەی راگەیاندنی ئۆفیسی ستیڤ منوچین وەزیری دارایی ئەمریکا، بە یاوەری وەفدێکی ئیسڕائیلی گەیشتوونەتە بەحرەین بە ئامانجی دروستکردنی هاوکاری ئابووری گرنگ لە نێوان سێ وڵاتی ئیسڕائیل و بەحرەین و ئیماڕات.

پێش گەشتکردن بۆ بەحرەین و لە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەلئەبیبی ئیسڕائیل، بە ئامادە بوونی ستیڤ منوچین لە دیمانەکەدا، نێردراوی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەڤیبیر کوێتز رایگەیاند، ئیسڕائیل و بەحرەین گرێبەستێکی هاوبەش واژوو دەکەن بۆ بەستنی پەیوەندی لە بوارەکانی دیبلۆماسی و ئابوری و گەشتوگوزاردا.

لەهەمان کاتدا راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل و سەرۆکی وەفدەکە لە فڕۆکەخانەی تەلئەبیب رایگەیاند،  گفتوگۆکان سەرنجدەخەنە سەر بواری ئابوری و گەشتی فڕۆکەوانی.

 

هەردوو وڵاتی ئیسڕائیل و بەحرەین لە ١٥ی مانگی ئەیلولی رابردوو واژوویان لەسەر رێکەوتنی ئاشتی و پەیوەندیە دیبلۆماسیەکان کرد لە کۆشکی سپی لە واشنتۆن، بەڵام پەیوەندیەکانیان بە رادەی ئەمڕۆ نەبووە رێککەوتنێکی فەرمی.

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

رێگەی کۆیە – دوکان داخرا

کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

تیکتۆک ئەمەشی زیادکرد

هەمەرەنگ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا