کازمی سەردانی سێ وڵاتی ئەوروپی دەکات

عێراق 18/10/2020

Alternate Text

وا بڕیارە ئەمڕۆ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ وەفدێکدا گەشت بۆ ئەوروپا بکات و لە ماوەی چوار رۆژی داهاتوودا سەردانی هەریەکە لە وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا بکات.

 

ئەمڕۆ یەك شەممە ١٨ی تشرینی یەکەم، بانکی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، وا بڕیارە ئەمڕۆ مستەفا غالب سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق، یاوەری مستەفا کازمی بکات لە سەردانێکی فەرمیدا بۆ وڵاتانی بەڕیتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا.

ئاشکراشی کردووە، وا بڕیارە مستەفا کازمی چاوی بە سەرۆک وەزیرانی هەر سێ وڵاتەکە بکەوێت بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوریەکانی عێراق لەگەڵ سێ وڵاتەکەدا ئەویش بە رەشکردنەوەی ناوی عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەی بۆ وەبەرهێنان مەترسیدان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا