رێکخراوی توێژینەوە و گەشەپێدان راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی بەڵێنەکانی پەرلەمانەوە بڵاوکردەوە

کوردستان 18/10/2020

Alternate Text

رێکخراوی توێژینەوە و گەشەپێدان، راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی چاودێریکردنی بەڵێنەکانی پەرلەمانەوە بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، زۆرینەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان نەیانتوانیوە بەڵێنەکانی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەجێبهێنن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٨ی تشرینی یەکەم، رێکخراوی توێژینەوە و گەشەپێدان، بۆ دووەمین ساڵ لەسەر یەک راپۆرتی خۆی لەبارەی چاودێریکردنی بەڵێنەکانی پەرلەمانی کوردستانەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، فراکسیۆنەکانی پەرلەمان خاوەنی ژمارەیەکی زۆر بەڵێنن لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و لە بەرنامەی کاریان، بەڵام بەشێکی بەڵێنەکانیان پەیوەندی بە کاری ئەوانەوە نییە و بەشێکی دیکەی بەڵێنەکانیشیان گشتین و یان خۆی هەر جێبەجێکراون.

هاوکات باسلەوەشکراوە، لەماوەی دووساڵی تەمەنی پەرلەماندا تەنها نۆ یاسا پەسەندکراوە و هاوکات ٢٢ بڕیار دەرکراوە کە بەشێکیان بۆ رێکخستنی کاروبارەکانی پەرلەمان خۆی بووە.

 لەبەشێکی دیکەی راپۆرتی رێکخراوەکەدا هاتووە، لەماوەی دوو ساڵی تەمەنی پەرلەمانی کوردستاندا، فراکسیۆنی پارتی تەنها دوو بەڵێنی جێبەجێکردووە، یەکێتی تەنها پێنج بەڵێن و گۆڕان دوو بەڵێن و کۆمەڵی ئیسلامی دوو بەڵێن و یەکگرتووی ئیسلامی بەڵێنێکی جێبەجێکردووە و نەوەی نوێش هیچ بەڵێنێکی بەجێنەهێناوە.

   بۆ بینینی تەواوی راپۆرتەکە کلیک لێرە بکە

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا