كارەبای
سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی ئازادی و شەهیدانی ئازادی دەكەنەوە كە سبەینێ بێ
كارەبا دەبن.
بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا
ئاشكرایكردووە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی ئازادی و شەهیدانی ئازادی ، ئەو ماڵانەی
دەكەونە سەر فیدەری ٤٣ سبەینێ دووشەممە پێوەری
زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، بۆیە لە كاتژمێر ٧ ی بەیانی
تا ١٢ی نیوەڕۆ كارەبایان نابێت، ئەوەش لە
پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.
بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاندووە ،
"هەروەها ئاگادارییان دەكەینەوە كە لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان نیوەڕۆ
پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە، دواتر
لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە".
كارەبای سلێمانی رونیشكردووەتەوە، "داواكاریشین
كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن، بۆ ئەوەی كارەكان بە باشی بەڕێوەبچێت و دڵنیاشین
كە هاوكار دەبن".