لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا رایگەیاند، وەک بەشێک لە
سزاکانى سەر ئێران و بە پێى بڕیارى نەتەوەیەکگرتووەکان هەر وڵاتێک چەک بەو وڵاتە
بدات سزا دەدرێت.
لە راگەیەنراوێکى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکادا هاتووە، لە ١٩ى ئەیلولى ئەمساڵەوە
سەرجەم سزاکانى سەر ئێران جێبەجێدەکرێت، بە پێى بڕیارى ١٩٢٩ى نەتەوە یەکگرتووەکان
هەر وڵات و لایەنێک مامەڵەى پێدانى چەک لەگەڵ دەسەڵاتدارانى ئێران بکات سزا دەدرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمریکا سزای ئەو کەس و لایەنانە دەدات کە راهێنانی تەکنیکی،
پاڵپشتی دارایی، خزمەتگوزاری و یارمەتی دیکەی بواری چەک پێشکەش بە حکومەت و دەسەڵاتدارانى
کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەن.
لەوبارەیەوە مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، پێدانى چەک بە
ئێران دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکەدا و چەکی مەترسیدارتر دەکەوێتە دەستى
گروپە چەکدارەکان و هێزەکانی نزیک لە ئێران.
ئەم راگەیەنراوەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە کاتێکدایە،
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند،
سه‌رجه‌م ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌ی مامه‌ڵه‌ی چه‌ك به‌سه‌ر ئێران‌دا
سه‌پێنرابوون، هه‌ڵگیران و له‌مه‌ودوا تاران ئازاد ده‌بێت له مامه‌ڵه‌ی تایبه‌ت
به چه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتاندا.