مۆبایلێک بە تایبەتمەندی نوێ و بەرز بەڵام بە نرخێکی هەرزان

تەکنەلۆژیا 18/10/2020

Alternate Text

رۆژ لە دوای رۆژ خواستەکانی نوێکاری لە مۆبایلە هۆشمەندەکاندا زیاتر دەبێت، بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی تایبەتمەندیەکان نرخیش بەرزتر دەبێتەوە، بۆیە زۆرێک لە هەوادارانی تایبەتمەندی لە مۆبایلی نوێدا توانای کڕینی مۆبایلی گرانبەهایان نییە.

یەکێک لە تایبەتمەندیە هەرە نوێیەکانی مۆبایلە زیرەکەکان خزمەتگوزاری نەوەی پێنجەمە، کە بەکارهێنەر دەتوانێ بە شێوەیەکی خێراتر ئەنتەرنێت بەکاربهێنێت و پەیوەندی دەنگی و ڤیدۆیی ئەنجام  بدات.

کۆمپانیای سامسۆنگ لەم دواییانەدا نوێترین مۆبایلی خۆی ئاشکرا کرد کە لە رووی تایبەتمەندیەوە نوێکاری زۆر لە خۆدەگرێت و لە رووی نرخیشەوە هەرزانە.

مۆبایلە نوێیەکە ناوی گالاکسی  Galaxy A42 5G ەو نوێترین مۆدێلی مۆبایلەکانی کۆمپانیای سامسۆنگە، مۆبایلەکە خاوەنی خزمەتگوزاری نەوەی پێنجەمە و نرخیشی نزیک لە ٤٥٥ دۆلاری ئەمریکیە.

مۆبایلە نوێیەکە خاوەنی پرۆسێسەرێکی خێرایە بە ناوی سناپدراگۆن ٧٥٠جی کە لە ناوەندی بەهێترین بڕۆسێسەرەکاندایە، هەروەها خاوەنی شاشەیەکی ئۆلیدی ٦.٦ ئینچییە و بە رامی ٤ یان ٨ گێگابایت بەردەستە بەپێی خواستی بەکارهێنەر.

لەگەڵ ئەوەشدا بیرگەی ١٢٨ گێگابایت بەردەستە و خاوەنی پاتریەکی پێنج هەزار میلی ئەمپێڕیە، حاسەی پەنجەمۆری هەیە و لە ناوشاشەکەدا شاردراوەتەوە.

مۆبایلەکە خاوەنی چوار کامێرایە و کوالێتیان لە نێوان پێنج بۆ ٤٨ مێگاپێکسڵدایە، هەروەها بە سێ رەنگی رەش و زیوی و سپی بەردەستە و بۆ کەوتنە خوار تا رادەیەک بەهێزە.

بۆیە ئەم مۆبایلە بۆ ئەو کەسانە باشە کە خواستیان لەسەر مۆبایلی نوێ و تایبەتمەندی نوێ هەیە بە نرخێکی گونجاو.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

"چاڤی دەمێنێتەوە"

وەرزش 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا